شەقڵاوە : بروانامی زانستی بەخشرایە فێرخواز (سردار حسین مەرزانەیی)

سەیفەدین خالد لاسەیی / ئەوقافی شەقڵاوە

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە و لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەكان‌و، ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و ریش سپیان و لاوانی باسرمە و دەشتی هەریر، لە مزگەوتی گرد خەزین لە ناحیەی باسرمە بروانامەی زانستی لەلایەن مامۆستا مەلا عبدالسلام خلیفە بەخشرایە مەلا (سردار حسین مەرزانەیی).

سەرەتای مەراسیمەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بە دەنگی (مەلا علی خەیلانی دەستی پێكرد، دواتر وتەی بەخێرهێنان لەلایەن فێخوازی بروانامە وەرگر پێكەش كرا، ئینجا حاجی سەرباز بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە وتەیەكی پێشكەش كردو، تیادا تیشكی خستە سەر رۆلی زانایانی ئایینی و پێگەیاندنی فێرخواز بۆ زیاتر خزمەت كردن بە ئایین و نەتەوەكەمان، وەك ئەوەی لە رابردوودا سەركردە و شۆرشگێرەكان قوتابی و رۆلەی حوجرەی مزگەوتەكان بوونە، بۆیە مایەی شانازیە كە ئەمرۆ هەموو لایەك لە خزمەتی حوجرەو پێگەیاندنی زانایانی ئایینی دابن.

دواتر بروانامەی زانستی لەلایەن مامۆستا (عبدالسلام خلیفە) بەخشرایە (سردار حسین مەرزانەیی) كەوا لەمرۆوە دەتوانێت وەك مامۆستایەكی ئایینی خزمەت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكات و، ببێتە چرایەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی مزگەوتێكی تری كوردستان.

لەكۆتاییدا چەند سرودو قەصیدەیەكی ئایینی و دابەش كردنی شیرینی پێشكەش ئامادەبووان كرا.