پەیامی یەكێتی زانایان بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی


(إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ)

بەبۆنەی ساڵی نوێی كۆچی (1434) لە ناخەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی جیهان‌و، بەتایبەتی موسڵمانانی كوردستان دەكەین، بەو ئومێدەی ساڵی خۆشی‌و گەییشتن بە ئومێد‌و مافەكان بێت.

بەڕێزان هەموومان دەزانین یادی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام دروسدی خوای لەسەر بێت سەرەتای ژیانێكی نوێ‌و گۆڕانكارییەكی گەورەی جیهانی بوو، بۆیە پێویستە لەم یادە پیرۆزەدا كاربكەین بۆ هێنانەدی پەند‌و ئامۆژگاری‌و ئامانجەكانی هیجرەت، لە چاندنی تۆوی خۆشەویستی‌و پێكەوەژیان‌و برایەتی‌و گیانی هاریكاری‌و مرۆڤدۆستی، دەبێ‌ لەسەر ئەوە رابێین چۆن خەڵكمان خۆش دەوێت‌و، چۆن رۆحی یەكتر قبوڵكردن‌و توانەوە لە پێناوی مرۆڤەكانی دیكە‌و، ژیان بە ئومێد‌و نەسرەوتن لە گەیشتن بە ئامانجە دروستەكان‌و، نابێ‌ لە هیچ قۆناغێكی ژیان بێ‌ ئومێدی چۆكمان پێ بدات، لە هەمووشی گرنگتر ئەگەر تەبایی‌و برایەتی‌و یەكتر قبوڵكردن نەبوو، قەت ئامانجی گەورە‌و مەزن ناهێنەدی.

دووبارە ئەم یادە لە هەموو لایەك پیرۆز بێت‌و، بە ئومێدی كوردستانێكی گەشی پڕ پیت‌و بەرەكەت‌و، گەیشتن بە سەرجەم مافەكان.

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

29/12/1433 كۆچی

14/11/2012 میلادی