زانایانی ئایینی كوردستان لە ئەزهەر گەشتێك ساز دەكەن بۆ ئەهرامەكان و رووباری نیل

لە دریژەی هەفتەی دووەمی خولی رۆشنبیری ئایینی كە 30 بەشداربووی هەرێمی كوردستان لە زانایانی ئایینی لەلایەن یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەهاوكاری رابیتەی عالەمی دەرچوانی ئەزهەر، بۆ ماوەی مانگێك بەشداری بەرنامەیەكی نوێی خولی ناوبراو دەكەن‌و، لە گەشتێكی تایبەتیدا بۆ دیدەنی و ئاشنا بوون بە ئاسەواری ئەهرامەكان و رووباری نیل دەرچوون، لەم گەشتەدا چەند شارەزایەكی بواری ئاسەوارناس و شارەزای ناوچەكەی یاوەریانكردن.

مامۆستایانی ئایینی خۆشحال بوون بەم گەشتەیاندا و سەرسام بوون بەم كلتورە دێرینە بیناسازیە، كە بەر لە حەوت هەزار ساڵ ئەم شارستانیەتە بەم شێوە كارا و ئاوەدان بووە‌و، بەشی زۆری شارەزاكان دەڵێن كە لەهەموو سەردەمە كۆن و نوێیەكاندا كورد بەشدارییەكی كارای هەبووە لە پەیوەندی‌و تەواصول، سەردەمی میتانی‌و میدی‌و بگرە لە چەرخی نوێشدا لە سەردەمی صلاح الدین‌و محمد علی پاشا‌و دەیانی تر، بۆیە لە زۆربەی دانیشتن‌و گفتو گۆیەكانیاندا دان بەقەرزاری خۆیان ئەنێن بەرامبەر بە گەلی كورد‌و كوردستان‌و، شانازیش بە بووژانەوەو ئاوەدانكردنەوەی ئەم هەرێمە دەكەن.

سلام كریم سیدان

قاهیرە

13/11/2012