دوێنێ چوارشەمە (14/11/2012) شاندی لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كورستان كرد. لیستی بزووتنەوەی پێكهاتبوو لە بەڕێزان دكتۆر ئەحمەد وەرتی سەرۆكی لیستەكەو خاتوو گولیزار خان ئەندامی لیستەكە. سەرەتا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كردو، خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەكە دەربڕی. پاشان هەردوولا تەئكیدیان لەسەر هەماهەنگیو تەنسیقی بەردەوام كردەوە، بەتایبەتی لەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەستن بە لایەنی ئایینیەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لەم بوارانەوە هەمیشە هاریكاری یەك بن. شایانی باسە هەر یەك لە مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایانو دكتۆر ئەحمەد شافیعی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان لە دیدارەكە ئامادە بوون. |