لقی شەقلاوەی زانایان بە بۆنەی سەری سالی كۆچییەوە سەرجەم ئەندامانی سەر بە یەكێتی زانایانی سنورەكە خەلات دەكات

سەر لە ئێوارەی رۆژی پێنچ شەممە 14/11/2012ز لقی شەقلاوەی یە كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە رێورەسمێكی شایستەدا بە بۆنەی بەرز راگرتنی یادی شكۆداری سەری سالی كۆچی و سالیادی هیجرەتی پێغەمبەری رابە ری مرۆڤایە تی (درودی خوای لە سە ر بی)  سە رجەم ئە ندامانی سەر بە یەكێتی زانایانی دەڤەره كەی  خەلات كرد، كە ژمارەیان زیاتر بوو لە (200) زانا‌و مامۆستای ئایینی لە هۆلی ئەحمەد رۆژ بەیانی لە شاری شەقلاوە.

شایەنی باسە ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایان و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و مەكتەبی تەنفیزی و دام و دەز گا میرییە كان ئامادەبوون و رێورسمەكە مایە ی خۆشحالی ئامادەبوان بوو.

 

 

 

را گە یاندنی لقی شە قلاوە ی یە كێتی زانایان