شەقلاوە : یادی سەری ساڵی كۆچی بەرز راگیرا

 سەیفەدین خالد لاسەیی / ئەوقافی شەقلاوە

 بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی شەقڵاوە بە هاوكاری لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان و بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 24 ی سەفین و جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیداری و سیاسی و مامۆستایانی ئایینی و گەنجان و لاوان یادی سەری ساڵی كۆچی لەهۆلی شەهید ئەحمەد رۆژبەیانی كردەوە

سەرەتای مەراسیمەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بەدەنگی مەلا مەریوان دەستی پێكرد و پاشان وتەی بەخێرهێنان لەلایەن مەلا (عوسمان لاسەیی) پێكەش كرا لەدرێژەی یادەكەدا (حاجی سەرباز) بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە وتەیەكی پیرۆزبایی پێشكەش ئامادەبووان كرد و پیرۆزبایی سەری ساڵی 1434 ی كۆچی كرد و هیوای خواست سەری ساڵی كۆچی ببێـتە هۆی بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورد و رزگاربوونی موسڵمانان لە تەواوی جیهان لەژیر زولم و ستەم دا پاشان مەلا (جەلال خەیلانی) جێگری سەرۆكی یەكێـی زانایان وتارێكی ئایینی پێشكەش كرد و تیایدا تیشكی خستە سەر سەری سالی كۆچی و هیجرەتی پێغەمبەر (د.خ) و وەرگرتنی پەند لەو هەنگاوانەی خۆشەویست لەكاتی هجرەت دا كاری لەسەر كردوون بۆ دروست بوونی زیاتری یەكریزی لەنێو لایەنەكانی كوردستان لەپێناو بوونی كورد بە دەولەت و رزگاربوون لەو قەیرانانەی دوژمنانی كورد لە قۆناغە جیاوازەكان بەسەر كوردی دا .

لەدرێژەی یادەگەدا لقی شەقلاوەی یەكێـتی زانایان خەلات و دیاری تایبەتی بەسەر مامۆستایانی ئایینی ئامادەبوو دابەش كرد كەوا بەهاوكاری مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان و لقی 24 ی سەفین ئامادەكرابوون لەكۆتایی دا چەند سرود و قەصیدەیەكی ئایینی پێشكەش كرا لەگەڵ دابەش كردنی شیرینی سەری ساڵ.