ناوچەی سەید سادقی زانایان یادی هیجرەت دەكاتەوە

لە پێناو شكۆداری كۆچی پێغەمبەری سەروەرمان (صلی الله علیە وسلم) و سەری ساڵی كۆچی (1434)، ڕۆژی هەینی بەرواری (16/11/2012) كاتژمێر (3)ی دوانیوەڕۆ ناوچەی (سیدصادق)ی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هەڵسا بە سازدانی ئاهەنگێكی جەماوەری لەمزگەوتی حاجی شێخ (تاهیر) لە قەزای سیدصادق.

بڕگەو بەرنامەكانی بە شێوەی خوارەوەبوو:

سەرەتا خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی موبارەك لەلایەن م. عوسمانەوە، دواتر

وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (م.صلاح الدین)ە وە بەرپرسی ناوچەی سیدصادقی یەكێتی زانایان، وێرای بەخێر هێنانی ئامادەبوان تیشكی خستە سەر ماناو مەبەستەكانی كۆچی پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت).

وتاری لقی شارەزووری یەكێتی زانایان لەلایەن (م. عبدالحمید )ەوە جێگری بەرپرسی لقی شارەزووری یەكێتی زانایان‌و، ئاماژەی كرد بە حیكمەت و فەلسەفەی كۆچی پێغەمبەری خوا(درودی خوای لێبێت). خوێندنەوەی پارچە شیعرلەلایەن كاك( عسمان غەمگین)ەوە.

دواتر وتارێك پێشكەش كرا لەلایەن (م. محمد مەلا عبد الله)ەوە وباسی صیفەتی پێغەمبەری خوای كرد(درودی خوای لێبێت).

دواتر بە چەند دوعایەك كۆتایی بە مەراسیمەكەهات .

ئەوەی شایەنی باسە كۆمەڵێكی زۆر لەخەڵك و لایەنە سیاسیەكانی قەزای سید صادق ئامادەبوون و بووە مایەی دڵخۆشی ڕەزامەندی ئامادەبوان.