لقی شارەزووری وناوچەی سیدصادقی یەكێتی زانایان بەژداری كۆبونەوەیەكی تایبەت بە قەزای سەید سادق دەكەن

بە مەبەستی دابینكردنی خزمەتی زیاتر بۆ قەزای سیدصادق دەستەی یاساناسان‌و پارێزەران لە هۆڵی (كتێبخانەی گشتی) كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی سازكرد لەگەڵ سەرجەم حیزب و ڕێكخراوەكانی قەزای سیدصادق، بەمەبەستی قسەكردن لەسەر ئەو كەم وكورتیانەی كە لە شارەكەدا هەیە ونەتوانراوە تائێستە خزمەتی شایستە پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێ‌ ، ئەوەی شایەنی باسە وەفدی  یەكێتی زانایان تیشكی خستە سەر كەم وكورتیەكان و ڕێگاكانی چارەسەر كردن ئەمەوكۆبونەوەكە (2)كاتژمێری خایاند.