سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌مه (14/8/2010) گه‌وره زانای شاری هه‌ولێر، مامۆستا مه‌لا محمد كوڕی مه‌لا سادقی گرتكی كۆچی دوایی كرد‌و، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زیری ئهوقافو پارێزگاری هه‌ولێرو، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی حزبی‌و حكومی‌و مامۆستایانی ئایینی‌و خه‌ڵكێكی زۆر به خاك نێژرا.
له كۆتایی مه‌راسیمی به خاك سپاردرن، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و، تێیدا تیشكی خسته ژیاننامه‌ی مامۆستا‌و، باسی له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی ژیانی مامۆستا كرد‌و، كه هه‌میشه له خزمه‌تكردنی زانایان‌و كۆمه‌ڵی كوردستان‌و، رۆڵێكی مه‌زنیشی هه‌بووه له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول. پاشان سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد.
شیاوی باسه مامۆستا نه‌وه‌ی زانای گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ئیبنو ئاده‌می رۆستاییهو، ده‌كاته ئامۆزای سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری شاری هه‌ولێره‌و، یه‌كێكه له‌و زانا گه‌ورانه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆری بۆ خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستان به‌سه‌ر بردووه.
مامۆستا دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول په‌ناهه‌نده‌ی ئێران بووه‌و، دواتر له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێراق به زۆری له ۆردوگایهكی سه‌ر به شاری دیوانیه‌ی خوارووی ئێراق نیشته‌جێ كراوه.
مامۆستا پۆلێك قوتابی له ژێر ده‌ست پێگهییشتوونهو، چه‌ندان كێشه‌و گرفتی كۆمه‌لایه‌تی چاره‌سه‌ر كردووه‌و، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول رۆڵێكی زۆر كارای هه‌بوو له لێژنه فه‌تواكانی یه‌كێتی زانایان.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
14/8/2010
تێبینی/ پرسه‌ی مامۆستا له مزگه‌وتی حاجی ئیبراهیم گه‌ردییه له شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كه‌ك رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی مامۆستای كۆچكردووه:
مامۆستا مه‌لا محمد كوڕی مه‌لا صادق كوڕی مه‌لا ویسی كوڕی مه‌لا عبدالخالق كوڕی مه‌لاو زانای به‌ناوبانگی كورد موحه‌ممه‌د كوڕی مه‌لا ئاده‌م ی باڵه‌كه، ناسراو به ابن ا‌دم الروستایی، مه‌لا صادقی باوكی له گوندی په‌سوه‌ی كوردستانی ئیران فه‌قێ بووه، له لای ئامۆزای خۆی مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ی گرتكی. دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی له‌لایه‌ن مامۆستای ناوبراو ژیانی هاوسه‌رایه‌تی هه‌ر له‌م دێیه پێكهێناوه.. مام خاڵند ناوێك كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاین په‌روه‌رو ناسراوی ئه‌م دێیه بووه مه‌لا صادقی به‌دڵ ئه‌بێت و ڕای له دین و ره‌وشت و زانستی ئه‌بێت ئه‌یكا به زاوای خۆی و كچێكی خۆی ئه‌داتێ و ماوه‌یه‌ك له‌م دێیه ده‌مێنێت و ده‌بن به خاوه‌ن منداڵ و مه‌لا محمد نۆبه‌ره‌ی ئه‌م خێزانه بووه‌و له ساڵی 1931 له‌دایكبووه.
سه‌ره‌تایی خوێندنی له‌لایه‌ن باوكی ده‌ستی پێكردووه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش له‌لایه‌ن بابی ماوه‌ته‌وه‌و دواتر ده‌ستی كردووه به گه‌شتێكی دوور‌و درێژ له‌م دێ بۆ ئه‌م دێ‌و له‌م شار بۆ ئه‌م شار وه‌كو فه‌قێكانی ئه‌و سه‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست‌و دروست شاره‌زایه‌كی ته‌واو له زانستی ئاینی به‌ده‌ست بێنێ..
له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عبدالله حاجی كه مامۆستایه‌كی كوردستانی ئیران بووه له گوندی كه‌ونه لاجان به‌رده‌وامی به‌خوێندن داوه بۆ ماوه‌ی ساڵێك، پاشان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا صالحی ئهختهتهری بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك، له‌لایه‌ن مامۆستا شێخ مه‌لا صادقی ماویلیان كه زانا‌و شێخێكی به‌ناو بانگی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی بووه به‌رده‌وامی به‌خوێندن داوه بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك. له‌م ماوه‌یه‌دا سوودێكی زۆری له‌م مامۆستایه وه‌رگرتوه‌و زۆر خولیای داب و ڕه‌وشتی به‌رزی ئه‌م مامۆستایه بووه‌و به‌درێژای ژیانی كاری تێكردووه. دواتر له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا ئه‌بوو به‌كری شهڕكان له‌گوندی گه‌ره‌وان به‌رده‌وامی به خوێندن داوه بۆ ماوه‌ی ساڵێك. دوای ئه‌م ماوه‌یه گه‌شتی به‌ره‌و كوردستانی ئیران كردووه‌و له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا قادر سكتانی به‌رده‌وامی به خوێندن داوه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گوندی گولیج و هه‌روه‌ها له گوندی ناوه‌نده‌ش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌مان مامۆستا خویندوه. دواتر هه‌نگاوی به‌ره‌و گوندی سیساوه‌ی ده‌شتی هه‌ریر ههڵناوهو له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عپمان ئه‌فه‌ندی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك ماوه‌ته‌وه.
بۆ دووه‌مین جار په‌یوه‌ندی به مامۆستا مه‌لا صالح ئهختهتهری كردووه له‌گوندی ده‌رگه‌ڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت مانگ به‌رده‌وامی به خوێندن داوه، ئینجا له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عپمان وه‌ڵزی له گوندی شێخ ئاوده‌لان له‌ناوچه‌ی پشده‌ر به‌رده‌وامی به‌خوێندن داوه بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێك. دواتر له‌گوندی زینوهێ باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نصرالله ههفشاری بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام بووه له خوێندن، دواتر گه‌شتی به‌ره‌و شاری هه‌ولێر كردووه‌و له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا محمد بالیسانی بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ به‌رده‌وامی به‌خوێندن داوه‌و هه‌روه‌ها له‌لای شیخ عمری برای له مزگه‌وتی مجید قه‌رداری له ته‌یراوه خوێندوه. دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای مامۆستا مه‌لا نصرالله ههفشاری لهزینوه. هه‌روه‌ها له‌لای مامۆستا عبدالكریم ئه‌فه‌ندی خوێندوه له شاری رواندوز.
بۆ دوه‌مین جار ڕووی به‌ره‌و شاری هه‌ولێر كردووه‌و له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا صالح كۆزهپانكهیی بۆ دواجار باره‌گای خوێندنی دامه‌زراندوه تا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی له قوتابخانه‌ی ئاینی شیخ نورالدین بریفكانی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م زانایه به‌ناوبانگه وه‌رگرتووه له ساڵی 1959 ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها دۆست وبراده‌ری هه‌بوونه وه‌كو: (مامۆستا مه‌لا مصگفی ی داروو سه‌لام ومامۆستا مه‌لا محمدامین عبدالله سێمان ڕواندزی و مامۆستا مه‌لا وه‌یس مه‌لا عبدالله گرتكی ناسراو به مه‌لا وه‌یسی گه‌وره و مامۆستا مه‌لا وه‌یس مه‌لا عزیز گرتكی ئامۆزای و ناسراو به مه‌لا وه‌یسی كچكه و مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا عبدالله ڕایه‌تی ومامۆستا مه‌لا محمد عبدالرحمن مهمیخهلی ومامۆستا مه‌لا محمد عمر ماویلیان و مامۆستا مه‌لا شفیع مه‌لا رسول دێڵزی ومامۆستا مه‌لا كاكه احمدی سه‌ردڕه و مامۆستا شێخ عوڵای وه‌رته ومامۆستا مه‌لا عبدالله ی قه‌ڵاتی و مامۆستا مه‌لا گه شێخ وه‌تمانی ومامۆستا مه‌لا غفور مه‌لا مصگفی گرتكی ومامۆستا مه‌لا مصگفی ژێی خه‌ڵكی كوردستانی توركیا . و هی تریش..
سه‌ره‌تا له‌گوندی سیتكانی سه‌ر به ناحیه‌ی دیانا ده‌ستی پێكردووه‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دووساڵ له‌م دێیه مه‌لایه‌تی كردووه، هه‌ر له‌وێش ژیانی هاوسه‌رایه‌تی پێك هێناوه‌و له‌هه‌مان كات ده‌ستی به‌وانه ووتنه‌وه (ته‌دریس) كردووه‌و فه‌قێی ڕاگرتووه‌و ده‌ستی به‌دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی ئاینی تایبه‌ت به‌خۆی كردووه له حوجره‌كانی مزگه‌وت ودواتر له‌گوندی ئاكۆیانی رواندوز بره‌وی به مهلایهتیهكهی داوه‌و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵ له‌م دێیه مه‌لایه‌تی كردووه‌و ژماره‌ی فهقهێهكانی زیاد كردووه. خه‌ڵكی ئه‌م دێیانه زۆر خزمه‌تیان كردووه‌و خۆشه‌ویستیه‌كی لهراِدهبهدهریان بۆ مامۆستا ده‌ڕبڕیووه كه تاكو ئیستاش به‌رده‌وامه‌و له‌م دێیه ژماره‌ی فه‌قێیه‌كانی (17) حه‌ڤده فه‌قێ بووه. ڕاگرتنی ئه‌م ژماره‌یه له فه‌قێیان ئه‌ركێكی زۆری ویستووه، به‌تایبه‌تی بۆ دانیشتوانی دێیه‌كه چونكه ژیانی رۆژانه‌یان له‌ئه‌ستۆی خه‌ڵكی دێیه‌كه بووه به مه‌منونی خزمه‌تیان كردوون و پێیان ئه‌ركێكی ئاینی بووه، پاشان له‌گوندی زێوه‌ی نزیك بازگه‌ی جوندیان بۆ ماوه‌ی (2) دوو ساڵ مه‌لایه‌تی كردووه. و مه‌رحوومی مه‌لا مصگفی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی حوجره‌ی تدریسی بۆ دروست كردووه له‌مزگه‌وتی دێیه‌كه، ئینجا چووه‌ته گوندی زارگه‌ڵی دۆڵی خانه‌قا بۆ ماوه‌ی (2) دوو ساڵ مه‌لایه‌تی ئه‌م دێیهشی كردووه، له‌دوای ئه‌مه له‌گوندی ناوه‌نده‌ی نزیك شارۆچكه‌ی چۆمان بۆ ماوه‌ی (4) چوار ساڵ له‌سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلول له‌م دێیه مه‌لا بووه. وه له‌م دێیه‌ش قوتابخانه ئاینیه‌كه‌ی ناوبانگێكی باشی ده‌ركردووه‌و بویته شوێنی سه‌رنجی مه‌لاو فهقێانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و هه‌ر له‌وێش بۆ یه‌كه‌م جار ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی داوه به مامۆستا مه‌لا عپمان ههروتهكهونی.
مامۆستا رێز‌و حورمه‌تێكی تایبه‌تی له‌ناو دڵی خواناسان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه دروست كردووه‌و به‌شداری له چالاكی پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری كردووه له‌ڕێگای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامێكی یه‌كێ له دادگاكانی شه‌رعی شۆرش بووه.
دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆرشی ئهیلوول وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك ڕووی له‌ئێران كردووه دواتر گه‌راوه‌ته‌وه عێراق و له‌پارێزگای دیوانیه به‌زۆره ملێ نیشته‌جێ كراوه بۆ ماوه‌ی ساڵێك و دواتر گه‌راوه‌ته‌وه زێدی باب و باپێرانی له گوندی گرتك.
دواتر له‌ساڵی 1977 كاتێ حكومه‌تی فاشستی به‌عس ده‌ستی كرد به شاڵاوی وێرانكردنی دێهاته‌كانی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا گه‌شتی كردووه‌و له‌مزگه‌وتی سه‌بع ئهبكار له صلیخ نیشه‌ته‌جێ بووه وه‌ك مه‌لای ئه‌م مزگه‌وته دواتر ئه‌وقافی به‌غدا دایمه‌زراندوه وه‌ك وانه بێژی گه‌رۆك (واعڤ متجول) له‌دێهاته‌كانی قه‌زای (بلد) بۆ زیاتر له‌ساڵێك له‌م دێهاتانه وانه‌بێژی گه‌ڕۆك بووه. سوودێكی باشی له‌م دێهاتانه وه‌رگرتوه چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م دێهاتانه له‌یه‌ك نزیك بووینه به‌ڵام جیاوازی تایفهگهریان (مه‌زهه‌بی) هه‌بووه‌و له‌شیعه‌و سوننه پێك هاتبوون به‌ڵام به‌هه‌وڵ و كۆششی تایبه‌تی خۆی و به‌نه‌رم و نیان توانیویه‌تی دۆستایی له‌نێوانیان دروست بكات و زیاتر له جارێك به‌یه‌كه‌وه كۆیان بكاته‌وه باسی دروستی و پاكی بێگه‌ردی ئه‌م ئاینه‌یان بۆ بكات و جیاوازییه لاوه‌كیه مه‌زهه‌بیه‌كان وه‌لاوه بنێت و دوستایه‌تی و برایه‌تی له‌نێو دڵیان بچهسپێنێو سوودێكی باشیان لێ وه‌رگرتوه‌و رێزێكی تایبه‌تیشی هه‌بووه له‌لایه‌ن هه‌مووان.
دوای ئه‌م ساڵه گواستراوه‌ته‌و مزگه‌وتی (فچل) له‌شه‌قامی كیفاح له به‌غدا. دواتر له‌سه‌ر داواكاری مامۆستا‌و زانای به‌ناوبانگی میلله‌ته‌كه‌مان مامۆستای خوالێخۆش بوو (مه‌لا عبدالكریم المدرس) گواستراوه‌ته‌وه مزگهوتو مه‌زارگه‌ی شاری سه‌لمان پاك له‌قه‌زای مدائن و بۆ ماوه‌ی زیاتر له (22) بیست و دوو ساڵ له‌م مزگه‌وته ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م ماوه‌یه وه‌رچه‌رخانێكی تایبه‌ت بوو له‌ژیانی مامۆستا، فه‌قێی تایبه‌ت ده‌وریان له مامۆستا داوه. ئه‌م فه‌قێیانه‌ی كه خوێندنی ئه‌كادیمیان ته‌واوكردبوو و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی جۆراوجۆر بوون له بهكهلۆریۆس و ماجستێرو دكتۆرا.
قوتابخانه ئایینهیهكهی بووه شوێنی كۆبونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی جیا كه ده‌یانویست ژیانیان به‌پێوه‌رێكی ئیسلامی ڕه‌سه‌ن داڕێژنهوهو مامۆستای به‌رێز ڕێ نیشانده‌رو ڕابه‌ریان بێت‌و له‌هه‌مان كات شاری سه‌لمان پاك مه‌زارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مۆسلمانان بوو به هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننه‌و شیعه‌و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی مه‌زاری هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ڕێزداران (سلمان الفارسی وحژیفه الیمانی وجابر بن عبدالله بن جابر الانصاری، ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت) ده‌كرد له دانشتوانی به‌غداو شاره‌كانی تری عێراق‌و ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی له هه‌موو ئاست و پله‌یه‌ك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌رپرسان، مامۆستاش ئه‌بوایه له پێشوازی و رێ نیشانده‌ریان بێت بۆ پێناسه‌كردنی ئه‌م صحابه به‌رێزانه، له‌م بواره ئه‌ركێكی گرانی له‌ئه‌ستۆ بوو چونكه به‌رپرسی مهرزارگهكه بوو.
مامۆستا سوودێكی زۆری به ناوچه‌كه گهیاندو رێزێكی یه‌كجار زۆری له‌لایه‌ن دانشتوانی شاره‌كه هه‌بوو و ببووه سومبلی برایه‌تی سوننه‌و شیعه‌و بۆ مه‌لایه‌تی جێگای متمانه‌ی هه‌ردوو تیره بوو سووده‌كه‌شی له‌وه دابوو، له سه‌لمان پاكی قه‌زاو و گونده‌كانی ده‌وروپشتی ته‌نها مزگه‌وتی سه‌لمان پاك و مامۆستا مه‌لا محمد هه‌بوو ئیتر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت یان پێكهێنانی خێزان یان جیابوونه‌وه بووبێت یان فه‌تواو ته‌دریس بێت. مامۆستا له بوونی منداڵه‌كانیان تاكوو گۆر له گه‌ڵیان بوو.
دوای خانهنیشینكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غدا (تقاعد) بۆ دوا جار گه‌ڕاوه كوردستان و له مزگه‌وتی حاجی ابراهیم گه‌ردی له شاری هه‌ولێر دامه‌زراو بره‌وی به مه‌لایه‌تی و تدریس دا و چه‌ندین مامۆستای به‌ناوبانگی ئه‌م شاره ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان له خزمه‌ت مامۆستا وه‌رگرت و ئیستاش به‌هۆی باری ته‌ندروستی خراب له ماڵ كه‌وتوه‌و خوازیاری دوعا‌و پاراِنهوهی خواناس و موسڵمانانه. خودا شیفای بدات و درێژی به ته‌مه‌نی بدات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا هه‌م مامۆستایه‌كی زانا‌و به بلیمه‌ت بووه‌و زۆر خولیای ته‌دریس و ووانه ووتنه‌وه بووه‌و مه‌جلیسی ته‌دریسی زۆر به چێّژوو سوود بووه فه‌قێیه‌كی یه‌كجار زۆر له زۆر له ناوچه‌كانی كوردستان و عێراق ڕوویان له مامۆستا كردووه‌و له قوتابخانه‌كه‌ی دامه‌زراون و بره‌ویان به خوێندن داوه‌و هه‌ر یه‌كه به‌پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه‌و هی تر هه‌بووه تاكو ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه له‌لایه‌ن مامۆستا ماوه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پیرۆزی پڕ به‌خێرو به‌ره‌كه‌تی فهقێو مه‌لایه‌كی زۆر سوودیان له علم‌و زانستی مامۆستا وه‌رگرتووه. ئه‌وانه‌ی ئیجازه‌ی مهلایهتیشیان له‌لایه‌ن مامۆستا وه‌رگرتوه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
(مه‌لا عبدالله رسول خهیلهو مه‌لا احمد مصگفی روستایی ومه‌لا عپمان ههروتهكهونهیی) ئه‌م سێ مه‌لایه به‌ر له نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول و له گوندی ناوه‌نده ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان وه‌رگرتوه به ئاهه‌نگ و به‌شداربوونی خه‌ڵكی دێیه‌كه‌و حوجره‌و فه‌قێ و مه‌لایانی ده‌وروپشتی.
وه‌هه‌روها (مه‌لا وه‌حید نڤمی و دكتۆر مه‌لا نصیر زاخۆییو دكتۆر مه‌لا عبدالرحمن و دكتۆر مه‌لا احمد منافو مه‌لا اسماعیل عگله سامرائی و دكتۆر مه‌لا خلیل اسماعیل الیاس موصلی) له‌مزگه‌وتی سه‌لمان پاكی شاری مدائن له‌نزیك به‌غدا ئیجازه‌ی زانستی مه‌لایه‌تیان له سه‌رده‌ستی مامۆستا وه‌رگرتووه.
وه دوایی گه‌رانه‌وه‌ی مامۆستا له‌مزگه‌وتی سه‌لمان پاك به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌خت له‌سالی 1999یه‌وه له‌مزگه‌وتی حاجی برایم گه‌ردی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌درێژه پێدانی به رێگای زانست و زانیاری‌و پێگه‌یاندنی رۆله‌كانی كورد‌و هه‌ر له‌وێش كۆمه‌لی قوتابی ئاینی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وهردهگرنو له‌وانه (مه‌لا فارس و مه‌لا كارۆخ و مه‌لا عبدالله ماویلی و مه‌لا شریف مه‌لا عبدالله خهیلهو مه‌لا یاسر سامرائی و مه‌لا زرار گرتكی و مه‌لا نادر كۆیی و مه‌لا اسماعیل سوسه‌یی و مه‌لا شیرزاد عبدالوهاب و مه‌لا حسام ا‌لدین و مه‌لا عماد گوانی و مه‌لا نه‌وزاد پیرۆمه‌ری و مه‌لا معروف روستایی و مه‌لا عزیز سورچی و مه‌لا نجاه مه‌له‌كی و مه‌لا عبدالسلام بهرپیتانی و مه‌لا سید احمد سید محمود به‌رزنجی و مه‌لا عبدالله محمود وسو گویزلنگهیی و مه‌لا حكمت حسن روستایی و مه‌لا محمد مه‌لا عبدالغفار سورچی و مه‌لا صابر محمد عبدالله چۆمبارۆكی و مه‌لا عبدالباسگ مه‌لا جمیل گه‌ردی و مه‌لا جمیل خچر امین سورچی و مه‌لا زانا مه‌لا سلیمان پیرۆمه‌ری و مه‌لا علی مه‌لا احمد باڵه‌كی و مه‌لا مزهر حمدامین عبدالله باڵه‌كی و مه‌لا جوهر عمر علی سورچی و مه‌لا خیرالله و مه‌لا خالد).
مامۆستا مرۆڤێكی زانا‌و به بلیمه‌ت بوو خاوه‌ن بیر‌و باوه‌رێكی زۆر به‌تین بوو خواناسێكی به‌ته‌قواو زۆر زۆر (متوازع ) بوو . قسه خۆش و ده‌م به‌خه‌نده‌و خاوه‌ن زاكیرهیهكی زۆر به‌هێز بوو به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك وورده‌كاریه‌كانی زۆر رووداوی سه‌یری له‌لا ما بوو كه جێگای سه‌رسام بوونه. سه‌خی ته‌بع و هه‌رده‌م میوان ده‌وری دا بوو، قۆناغه‌كه‌ی هیچ ساتێك تاكۆ ئه‌مڕۆش كه نه‌خۆشی كهنهفتهی كرد بوو بێ میوان نه‌بوو له هه‌موو چین و توێژ .
رۆژی (14/8/2010) مامۆستا كۆچی دوایی كرد.
|