1.ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری ( 20/ 11/2012 ) وه‌فدێكی هاوبه‌شی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان و ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانه‌وه به‌ڕێز (م.عبدالحمید)و كارگێڕانی لق به‌ڕێزان (م.عبدالرحیم و م.شێخ تاهیر)و به‌ڕێز (م.صلاح ا‌لدین) به‌رپرسی ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی مه‌كۆی سید صادقی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد، و له‌لایه‌ن به‌رپرسی بازنه‌كان و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه زۆر به گه‌رمی پێشوازی له وه‌فدی یه‌كێتی زانایان كرا. له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا له‌لایه‌ن جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانه‌وه به‌ڕێز (م.عبدالحمید)وه تیشك خرایه سه‌ر زه‌رووره‌تی پێكه‌و ژیان و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری له‌كاری باش ونرخاندنی هه‌وڵ و هیمه‌تی باش، كه له خزمه‌تی خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، وه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه هه‌وڵ و هیمه‌تی زانایانیان به‌رز نرخاند و، سوپاسی جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان كرد، كه له كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی پشتیوانی له مانگرتوانی كوردانی باكوور وه‌كو یه‌كێتی زانایان به‌شداری باشیان كردوه‌و، وتارێكی كاریگه‌ریان پێشكه‌ش كردووه، دواتر وه‌فدی زانایان به‌ڕێزو حورمه‌ته‌وه به‌ڕێكران. 2.هه‌رهه‌مان وه‌فدی هاوبه‌شی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان و ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ناوچه‌ی سیدصادقی (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستانی عێراق)یان كرد و، له‌لایه‌ن كارگێران وئه‌ندامانی ناوچه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی له وه‌فدی یه‌كێتی زانیان كرا و، له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا له‌لایه‌ن جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانه‌وه، باسی هاوكاری و پێكه‌وه‌ژیانی كرد له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌و ڕێكخراو‌و حیزب ولایه‌نه‌كانی كوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌قامگیری بچه‌سپێت. له‌به‌رانبه‌ردا ناوچه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دڵخۆشی خۆیان بۆ ئه‌م جۆره سه‌ردانانه ده‌ربڕی و، به‌ڕێزه‌وه وه‌فدی زانایانی به‌ڕێكرد. |