كۆبونەوەی مانگانەی لقی رانیە

راگەیاندنی لق /م.عبدالرحمن

بەرواری (25/11/2012) لەبارەگای لقی رانیە كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا بەئامادەبونی كارگێران و تەواوی بەرپرسە ناوچەكان كەبەم شیوەیەی خوارەوە بوو:-

سەرەتا بەخوێندنی چەندئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكرد ،دواتر بەرپرسی لق وێڕای بەخێرهاتنی ئەندامان تیشك خرایەسەر ئەم خالانەو گفتوگۆیان لەسەر كرا :-

1-یەكڕیزی و یەك هەڵویستی لەبەرانبەر ئەم هەل و مەرجەی كە ئێستا لە هەرێم و ناوچەكە روو دەدات.

2- گرنگی سەری ساڵی هیجری و بەخێرهێنانەوەی حاجیان .

3-بەشداری شاندی لق لەو گردبونەوەی رێكخراوەكان لەبەردەم باغی گشتی رانیەو پێشكەش كردنی وتەیەك تێیدا.

4- بەرگری لەخاك و نیشتیمان پلە بەندی شەهادەت

-بەخوێندنەوەی راپۆرتی ناوچەكان وگفتو گۆ لەسەریان كۆتایی بەكۆبونەوەكە هات.