شاندێكی باڵای یەكێتی زانایان لەگەڵ چەند گەورە مەرجەعێكی شیعە كۆبوونەوە

رۆژی 22/11/2012 بە مەبەستی زیاتر لیك نزیكبوون‌و تاوتوێ‌ كردنی رەوشی ئێستای ناوچەكە، شاندێكی باڵای مەكتەبی تەنفیزی، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و شێخ عەبدولباسیت بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و ژمارەیەكی مامۆستایی ئایینی، لەگەڵ هەریەكە لە سەماحەتی حوجەتی ئیسلام سەید حسین سعید ئەلحەكیم‌و عومەر ئەحەكیم‌و چەند كەسایەتسەكی تری باڵای شیعە لە هەولێر كۆبوونەوە.

ئەو دانیشتە باس لە خاڵە هاوبەشەكانی نێوان كورد‌و شیعە كرا‌و تیشك خرایە سەر ئەو كارەساتانەی بەدەستی رژێمی پێشوو بەسەر هەردوولا داهاتووە، هەروەها شاندی زانایانی كورد داواشیان كرد، كە گەورە زانایانی شیعە‌و مەرجەعە ئایینیەكان رۆڵ ببینن، لە ئارامكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە‌و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە پێی دەستووری عیراقەوە.

لە لایەن خۆشیانەوە شاندی باڵای شیعە تەئكیدیان لەوە كردەوە، كە ئەوان هاوكارو هەماهەنگ دەبن‌و هیچ كەمتەرخەمیەك ناكەن لە چارەسەر كردنی كێشەكان‌و وەلاوەنانی ناكۆكی‌و دووبەرەكیەكان.

ئەمە‌و لە كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر چەند پرسێكی هەمەلایەنە‌و سەركەوتووانە كۆبوونەوەكە كۆتایی هات.