لە ساڵوەگەری رۆژی جیهانی هاوسۆزی گەلی فەڵەستین شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی سەردانی كونسوڵخانەی فەڵەستین دەكات

رۆژی 28/11/2012 شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكهاتبوو لە هەر یەك لە بەڕێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و شێخ عەبدولباسیت بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی زانایان‌و شێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و چەند مامۆستایەكی تر سەردانی كونسوڵخانەی فەستینیان لە هەولێر كرد.

مەبەستی سەردانەكە بۆ دەربڕینی هاوسۆزی‌و پشتیوانی‌و هەڵوێسیتی زانایانی كورد بوو لە كێشەی فەڵەستین‌و بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی پشتیوانی گەلی فەڵەستین.

لە لایەن خۆشیەوە كونسوڵی فەڵەستینی بەڕێز نەزمی حوزوری وێڕای خۆشحاڵی‌و پێشوازی لە شاندە، هەڵوێست‌و پشتیوانی زانایانی كوردی بەرز نرخاندو تەئكیدیشی لەوە كردەوە، كە هەمیشە یەكێتی زانایان هاوكارو هاوهەڵوێست بووە، لەگەڵ گەلە ستەم لێكراوەكان، چونكە خۆیان ئەو ستەمەیان دیوەو دەزانن مەینەتیەكانیان چەندە.

بۆ ئەوەش مامۆستا مەلا جەلا خەیلانی پشتیوانی‌و هاوسۆزی بە كونسوڵخانەی فەڵەستین راگەیاندو هیوای خواست كێشە‌و ستەمی سەر گەڵی فەڵەستین كۆتایی بێت.