لە خەلیفان وبالەكایەتی زانایانی ئاینی هاوكاری ئاوارەكانی كوردانی كوردستانی رۆژئاوادەكەن

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی هاوكاری وكۆكردنەوەی پێداویستیەكانی ژیانیان ،بەهەماهەنگی نێوانیان هەریەك لەناوچەی چۆمانی یەكێتی زانایان و،تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان و، رێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی سنورەكە كەمپێنێكی سێ رۆژیان رێكخست بۆكۆمەك كردن وپشتیوانی كردنی كوردانی كوردستانی رۆژئاوا لەكەمپی  دۆمێزی پارێزگای دهۆك ، ئەمەو لەوماوەی كەكەپینەكەی تێدا دەست بەكاربوو توانراهاوكاریەكی باش وبەرچاوبۆئەم مەبەستەكۆكرایەوەو رێژەیەكی زۆری خەلكی ناوچەكە وەك ئەركێكی ئاینی وهاونەتەوەیی بەژداریان لە سەرخستنی كەمپینەكەكرد.

لەلایەكی ترەوە لەناحیەی خەلیفان ناوچەی یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی سەنتەری رۆشنبیری خەلیفان بۆهەمان مەبەست كەمپینێكیان راگەیاندو توانرا لەوماوە دیاریكراوەداكۆمەكێكی بەرچاو بۆبراكوردەكانمان لەهەمان كەمپی دومێز.

شایەنی وتنە بۆبەرز نرخاندنی ئەوچالاكیە ئاینیەی لەلایەن ناوچەكەوە ئەنجامدرا شاندێكی لقی سۆران بەسەرپەرشتی مەلامستەفاباپشتی كارگێری لق و،یاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید سەردانی بارەگای كەمپینەكەیان كردلەمزگەوتی گەورەی خەلیفان و دەستخۆشیان ئاراستەی دەستەی سەرپەرشتی كارەكەكردو هیواخوازبوون كەزانایانی ئاینی هەمیشە چینێكی دانەبراوبن لەئێش وئازاری براموسولمان وهاونەتەوەییەكانیان.