بە ناوی خوای مەزن ودلۆڤان
بەرێز مامۆستا مەلا عەبدوڵلا مەلا سەعید گرتكی
سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئایینی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەد مەلا سادقی خەزوری بەرێزتانم پێگەیشت .
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمیی خۆم بە ئێوەی بەرێز و خانەوادەی مامۆستای كۆچكردوو هەموو ئەندامانی خانەوادەكەتان رادەگەیەنم .
لە یەزدانی مەزن داواكارم گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبوری و دڵنەواییش بە ئێوەی بەرێز ببەخشێت و ئەوە دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت.
اناللهواناالیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
14/8/2010
|