لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: معروف مەلاعولا روستایی

سەر لە بەیانی 28/11/2012 بەسەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی كارگێرو، ئەندامانی لق‌و، بەرپرسی ناوچەكانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و عیراق بەگشتی، نیگەرانی‌و دڵە ڕاوكێی خۆیان دەر بڕی بەرامبەر سیاسەتەكانی ئێستای حكومەتی فیدراڵ لەهەمبەر كێشەكانی هەرێمی كوردستان‌و، بەتایبەتی دروست كردن‌و، ڕەوانەكردنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دجلە بۆ شاری كركوك‌و، شوێنە جێناكۆكەكان ، وەدەست خۆشی لە هەموو لایەنە سیاسیەكان كرا بۆ ئەو یەكڕێزی‌و یەك هەڵوێستی یەی نیشانی دەدەن لە هەمبەر قەیرانی ئێستای عیراق، هەروها دەست خۆشیش لە هەموو وتار بێژانی كوردستان بە گشتی و وتاربێژانی هەولێرو دەوروبەی بەتایبەتی دەكەین كە لەوتاری هەفتەی رابردوو بەتوندی ئیدانەی ئەم سیاسەتە چەوتەی حكومەتی فیدراڵ یان كرد، وەكی ئەركێكی نیشتمانی‌و نەتەوی، هیوای خواست كە سەرۆكایەتی حكومەتی فیدراڵ بە سیاسەتەكانی دابچێتەوە بەرامبەر كێشەكانی ئێستای خەڵكی كوردستان‌و، ئامانجەكانی گەلی كوردستان، وەلەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لە سەر بەرنگار بوونەوەی زیاتری توندتیژی لە بەرامبەر ئافرەتان‌و، داوا كرا زانایانی ئاینی لە رۆژانی هەینی وشیاری زیاتر لەو بارەوە بدەنە كۆمەڵگە .