سه له به یانی رۆژی یه ك شه ممه رێكه وتی ٢٦/١١/٢٠١٢ز به ئاماده بوونی زۆر به ی كارگێرانی لق و به پرسی ناوچه كان به سه رپه رشتی به رێز م/ملا صابر دۆره یی كارگێری لق كۆبوونه وه ی فراوانی لق ئه نجام درا له پاش خوێندنه وه ی چه ند ئایه تێك له قورئانی پیرۆز كۆبوونه وه كه كرایه وه له لایه ن به رێز م/ صابر دۆره یی به پێشكه ش كردنی ووته یه كی كورت له باره ی زانایان و دۆخی ئێستای كوردستان و ئه ركی سه رشانی زانایان له كاتیكی وه ك و ئێستا وخوێندنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌و ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیو خستنه ڕوو ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێویسته گفتۆ گۆیان له‌باره‌وه بكرێت كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێكیانن : ١_ به‌ناوی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان سوپاس و پێزانینی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌وكه‌س و لایه‌نانه‌ی كه یارمه‌تیان داین بۆ دابین كردنی دیاری بۆ سه‌رجه‌م زانایانی ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه به‌تایبه‌تی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لقی ٢٤ی سه‌فینی (پ.د.ك) و سوپای ٧ . ٢_ ئیدانه‌ی له‌شكركێشی حوكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ئۆپراسیۆنی دیجله‌و نانه‌وه‌ی شه‌ڕو ئاشوب و شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی . ٣_ له‌هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی موسڵمان و ئازادیخوازی كوردستان داواده‌كه‌ین كه یه‌كده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر به فرو فێڵی دوژمنان و داگیركه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن په‌ی به چاندنی تۆوی لێكترازانی پێكهاته‌كانی كوردستان ببه‌ن و به‌رده‌وام پارێزگاری له‌برایه‌تی وته‌بایی نێو خۆمان بكه‌ین. له‌كۆتایی دا گوێ له ڕاپۆرت و چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كان به‌تێروته‌سه‌لی گیرا . ڕاگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان |