دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان / نه‌رویجی به‌به‌شداری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی حكومی و چالاكوانان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سیمینارێك به‌رێوه‌چوو له‌و سیمیناره‌دا كه شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌شداربوو كۆمه‌ڵێك ووتار و بۆچون خرانه‌روو ، به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیان له ووته‌یه‌كدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ و پێگه‌و ئه‌ركی ئافره‌تان له روانگه‌ی بیروباوه‌ری ئیسلامی یه‌وه و هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌و بواره‌داو رۆڵی زانایانی ئاینی بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه له به‌رگری كردن له ئافره‌تان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانی ئافره‌ته‌وه ، دواتریش هه‌ریه‌كه له جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری ئافره‌تان و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان ووتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد شایانی باسه شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان پێكهاتبوو له مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لق و هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمد قادر‌و مامۆستا مه‌لا محمد عبدالله ئه‌ندامانی لق و مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لق. |