ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی: سه‌ر له ئێوه‌ره‌ی 29/11/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری كه‌پێكهاتبوون له مه‌لا مه‌عروف روستایی ئه‌ندامی لق‌و مامۆستا مه‌لا مه‌سته‌فا سمیلانی به‌شداریان كرد له ئێوه‌ره سیمینارێكی كراوه له ژێر ناونیشانی (( لایه‌نه یاسایی‌و سیاسی قه‌یران‌و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و ناوه‌ند )) بۆ به‌رێز ( دكتۆر سیروان زه‌هاوی ) مامۆستایی زانكۆ‌و، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رڵه‌مانی عیراق، كه له لایه‌ن گروپی پارێزه‌رانی لاو به هاوبه‌شی ڕێكخراوی گه‌نجه سه‌ربه‌خۆكانی كه‌ركوك رێكخرابوو له هۆڵی زیتونه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتی هه‌ولێر. |