لقی شارەزوور كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

سەر لە بەیانی2 /12/2012 بەسەرپەرشتی ماموستا عبدالحمید حمه فرج جێگری بەرپرسی لقی شارزوری یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی كارگێرو، ئەندامانی لق‌و، بەرپرسی ناوچەكانی لقی شارزوری یەكێتی زانایان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و عیراق بەگشتی،نیگەرانی لەباردۆخی ئێستای ناوچەكەوسیاسەتەكانی ئەمڕۆی حكومەتی فیدرال بەرامبەر بەهەریمی كوردستان. وە رۆڵی زانایان ووتار خوینان لەو بارەیەوەو هەستان بەئەركی ئاینی ونیشتمانیان جیگەی ریزو پیزانینە.

پاشان باس لەگرنگی كاری  زانایان وگرنگی سیرەت پاكی بۆ زانایان كرا .دواتر هەریەك لەناوچەكان ڕاپۆرتی خۆیان خویندوە.