گفتوگۆی ماستەرنامەی مامۆستا مەلا ئیبراهیم هەرتەلی ئەنجامدرا

رۆژی چوارشه ممه 5/12/2012 كاتژمێر 10ی سەرله بەیانی گفتوگۆی ماستەرنامەی بەرێز مامۆستا ملا إبراهیم كوری مامۆستا ملا عبدالباقی هەرتەلی‌و ئەندامی لقی رانیەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئەنجامدرا له كۆلێژی خوێندنی باڵای زانكۆی (ئوم دەرمان ) له ولاتی سودان.

ماستەرنامەكه به ناونیشانی (منقول التفاسیر للشیخ یوسف اڵاصم الكوردی- تحقیق ودراسە- لسورتی – النمل والقصص) لیژنەی گفتوگویە كه پێك هاتبوون له بەرێزان:-

1.       أ .د. الطاهر أحمد عبدالقادر     سه رۆكی لێژنه و سەرپەرشتیاری ماستەرنامەكه.

2.       أ.د. قاسم بشری حمیدان         مناقشا خارجیا

3.       د. محمد حسن محمد            مناقشا داخلیا

دوای گفتوگۆیەكی تێرو تەسەل كه دووكاتژمێری خایاند به پلەی ( نایاب) پەسەند كرا.

بەناوی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی مامۆستای بەڕێز دەكەین‌و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.