چالاكیەكانی لقی رانیە

1-      بەرواری (|29/11/2012شاندیكی لق بەشداری كردلەكۆریك كەلەهۆلی پرسەی مزكەوتی نزا بەسترا لەشاری رانیە بەسەر پەرشتی ئەوقافی راپەرین و سەنتەری توندوتیژی  دژی ژنان

             شایانی باسە لەو كۆڕەدا بەرپرسی لق (م عبداللە )                                                                              و و تەیەكی لەو بارەوە پێشكەش كردو رۆڵی زانایانی بەرز نرخاند لەئاكاداركردنەوەی موسولمانان كەنابێ‌ بەهیچ شێوەیەك بەستەم و توندو تیژی دژی ژنان ، ئەمەو بەچەند گفتو گۆو تێبینەك كۆتایی بەكۆرەكەهات وبڕیار وایە لەچەند ڕۆژی داهات و لەدەڤەری بیتوێن و پشدەر چەندین سیمینارو كۆڕی ترببە سترێ بۆ هۆشیار كردنەوەی خەڵكی لەو كارانەی كەتوندو تیژی لێ‌ دەكەوێتەوە .

 

2-بەرواری (1/12/2012) ناوچەی سەركەپكان و ناوچەی رانیەی سەر بەلقەكەمان ،بەشداریان كرد لەكردنەوەی مزگەوتی پڵنكان كەلە گوندی پڵنكان یو دۆلی شاورێ‌ كارەكانی تەواو بوو بە شێوەكی فەڕمی كرایەوە تاوەكو كارەكانی خوا پەرستی تێدا ئەنجام بدرێ‌ ، كە دیارە مزگەوت مایەی ئاوەدانی تەواوی كوردستانە .

 

3-        هە مان رۆژ شاندیكی لق لە شارۆچكەی حاجیاوا سەردانی مالی (م. مستەفا) ی جیگری لقیان كرد ، بە مەبەستی بە خێر هێنانەوەی لەسەفەری  میصر كە یەكێك بوو لە و(30) مامۆستایەی لە خولی سێیەمی پێشكەوتوی  ئەزهەر بەشداریان كردبوو .