خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (واذكروا الله كثيرا لعلكم تفلحون)
زیكر‌و كۆڕ‌و مه‌جلیسی زیكر له قوڕئان‌و فه‌رمووده‌دا گرینگیه‌كی زۆری پێدراوه، خوای گه‌وره به‌هۆكاری سه‌ربه‌رزی سه‌رفرازی داناوه‌و فه‌رمانی كردووه زۆر زیكر‌و یادی خودا بكه‌ن چونكه له ناو جه‌نجاڵی ژیان‌و ئازار‌و خه‌می ڕۆژانه ته‌نها زیكر مایه‌ی ئۆقره‌و ئارامی دڵه‌كانه: (الا بژكر الله تگمئن القلوب).
پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له سه‌ربێت- له زۆرێك له فه‌رمووده‌كانیدا هانی موسڵمانان ده‌دات هه‌موو كات ده‌م به زیكر‌و یادی خوا بن: (لا یزال لسانك رگبا بژكر الله عزوجل)، یان ده‌فه‌رموێ: (مثل الذى يذكر ربه والذى لا يذكر مثل الحى والميت)، واته: نمونه‌ی كه‌سێك كه یادی خوا بكات، یان كه‌سێك كه یادی خوا نه‌كات وه‌ك كه‌سی مردوو و زیندوو وایه.
كۆڕی زیكر جگه له خێر‌و پاداشتی خودی زیكره‌كه، هۆكارێكیشه بۆ دوور بوون له گوناهو تاوان‌و پاراستنی زمان له گوناهه‌كانی زمان وه‌ك: درۆ، گاڵته‌بازی، باسكردنی پاش مله، نانه‌وه‌ی دوو به‌ره‌كی..هتد.
شایانی باسه زیكر‌و ویردهكانی ڕۆژانه تێكڕای كاروباری ژیانی تاكی موسڵمان گرتۆته‌وه، كه هه‌موویان ده‌قی قورئان‌و فه‌رمووده‌ن، كه ئێستا كتێب‌و نامیلكه‌ی تایبه‌تی زیكره‌كان له گشت كتێبخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
|