سۆران: مزگەوتی بەهەشت كرایەوە

راگەیاندنی ئەوقافی سۆران

لەرێورەسمێكدا بەئامادەبوونی مەلاعبدالله مەلاسەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان وكرمانج عزەت قایمقامی سۆران ودكتۆرعلی تەتەر بەرپرسی لقی  10و وەیسی سەعید وەیسی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وجەماوەرێكی زۆر بۆیەكەم جار لەگەرەكی بانە لەقەزای سۆران مزگەوتی بەهەشت كرایەوە لەسەر رووبەری 1000م بەشێوازێكی ئەندازیار مۆدێرن دروست كراوە.

دوای خوێندنەوە چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز لەووتەیەك دا هەریەك لەبەرێزان سەرۆكی یەكێتی زانایان وقایمقامی سۆران وبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وێرای پیرۆزبایی دەست خۆشی لەخێرخوازان بۆهەلسانیان بەدروست كردنی مزگەوتەكە كرد باسیشیان لەرۆلی مزگەوت كرد لەبوارەكانی ئاینی ونیشتمانی ورۆشنبیری وكۆمەلایەتی وەدروست كردنی مزگەوتیان لەلایەن خەڵكی كوردستان بەنیشانەی ئایین پەروەری دانا .

لەبەشێكی تری ووتارەكاندا ئاماژەش بەبارودخۆی ئەمرۆی كوردستان كردو هیوایان خواست كێشەكان بەئاشتی وبرایەتی دیالۆگ چارسەری بكریت هیوایان خواست بەئاشتی وبرایەتی دیالۆگ چارەسەر بكرین ، ئینجا چەندین سروود وستایشی ئایینی پێشكەش كران .