سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئایه‌توڵا سیستانی و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌ی شیعه‌ كرد

لە نامەیەكدا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاراستەی سیستانی‌و مەرجەعەكانی دیكەی شیعەی كردووە، دەستخۆشی هەڵوێستەكەیان لێ دەكات، كە شەڕی دژی كوردیان حەرام كرد‌و، پێیان دەڵێت: (مێژوو خۆی دووبارە كردەوە)، كە ئاماژە بە هەڵوێستی شەستەكانی مەرجەعەكانی شیعە دەكات، كە سەید موحسین ئەلحەكیم‌و سەید موحەمەد باقر سەدر، كە بە بوێرییەوە فەتوایاندا، بەوەی شەڕكردن لە دژی كورد حەرامە، ئەمەی خوارەوە دەقی نامەیەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

سوپاسی سه‌ماحه‌تی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كان ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌م له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ شه‌ریفانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ئێستای نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نیشانیان داوه‌.

مێژوو خۆی دووباره‌ كرده‌وه‌ و دووباره‌ سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م.

مه‌سعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،

2012/12/5