هزرو بیرو راو بۆچۆنی زانایانی ئەزهەر كاریگەری هەیە لەسەر نوێخوازی و شێوازی نوێی بانگەشەمان

لە میانەی ئەو خولانەی كە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە زانكۆی ئەزهەر دیكاتەوە بە هاوكاری رابیتەی دەرچوانی ئەزهەر وە بەتایبەتیش دوایین خولی كە لە 4/11تا 29/11/2012 ئەنجامدرا كە 30 زانا لە سەرتاسەری هەرێم بەشداربوون. دەركەوت كە مامۆستایانی بەشداربووی ئەم خولانە ئەزهەری بەزەرور دەزانن بۆ پەیوەندی كردن وە بە شیاوترین شوینی دادەنین بۆ ئەم جۆرە تەواصولانە وە بەپێی ئەو راپرسیەی كە ئەنجاممان دابوو بە و سەرپەرشتی راستەوخۆی رابیتەی ناوبراو دەركەوت كە رێژەی 94% یان پێیان وایە كاریگەی هەبوە لە سەرگۆرانی گوتاری ئاینیان وە 84% پێیان وایە كە زانایانی میسر و ئەزهەر شارەزاو ئاگاداری دۆزی رەوای گەلی كوردی كوردستانن. وە ریژەی 97% یان پێیان وایە دەبی پاش گەرانەوەیان نوێخوازی شێوازی بانگەشەی سەردەم پیادە بكەن

سلام كریم سیدان

راویژكار و بەرپرسی راگەیاندنی ئایینی