زانایان ئایینی سنوری ئەوقافی سۆران پشتوانی لەهێزی پێشمەرگە دەكەن

راگەیاندنی ئەوقافی سۆران

بەمەبەستی دەربرین وپالپشتی بۆهیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هاوشان لەگەل چین وتوێژەكانی دەڤەرەكە شاندێكی زانایانی ئایینی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەسەرۆكایەتی مەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەیاوەری(وەیسی سەعید وەیسی)بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد لەزنجیرە بەرزایەكانی دۆمەلان بەگەرمی لەلایەن ئەنوەری حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە وسیهادبارزانی فەرماندەیی هێزەكانی پشتوانی پێشوازیان لێ كرا.

شاندەكە نارەزایی خۆیان دەربری لەهەمبەر دروست كردنی ئۆپەراسیۆنی دیجلە،

هەروەك جەختیان لەسەر برایەتی نیوان كورد وعەرەب كردەوە وپشتیوانی وپالپشتی خۆیان دەربری بۆهێزی پێشمەرگە  وەئاماژەشیان بەپرنسیپەكانی ئایینی ئیسلام كردەوە لەخۆشەویستی وبەرگری گردن لەخاك ونیشتمان داواشیان كرد پێویستە هەموولایەك بگەرینەوە دەستورو هەول بدەن هەمووكێشەو گرفتەكان بەدیالۆگ ولێك تێ گەیشتن چارەسەر بكەن،لای خۆیەوە بەرپرس وفەرماندەوپێشمەرگەكان سوپاس وخۆشحالی خۆیان دەربری لەهەمبەر سەردان وبەسەركردنەوەكان وهاتنی مامۆستایانی ئایینی یان بەگرنگ وەسف كرد ودەبێتە پالپشتی مەعنەوەی بۆیان وەراشیان گەیاند كەوا دەستپێشخەر نابن بەلام ئامادەن بۆ بەرگریكردن لەكوردستان .