ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی سه‌ر له به‌یانی 6/ 12 / 2012 مامۆستا مه‌لا سید مۆید سید عزیز به‌رپرسی ناوچه‌ی دووی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا عرفان قادر‌و، مامۆستا مه‌لا جمال صادق ئه‌ندامانی ناوچه، سه‌ردانی ناوچه‌ی رزگاری پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، له لایه‌ن كاك زامناك اسماعیل حكیم به‌رپرسی ناوچه‌ی رزگاری‌و ستافی ناوچه زۆر به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، له دانیشتنه‌كه‌یاندا باس له ره‌وشی ئێستا هه‌رێمی كوردستان‌و، ره‌وشی مامۆستایانی ئاینی سنوری ناوچه‌كه كرایه‌وه، تأكید له هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر كرا بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگا. له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ر له به‌یانی 9/ 12 / 2012 مامۆستا مه‌لا سه‌ید مۆیه‌د سه‌ید عزیز به‌رپرسی ناوچه‌ی دووی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا عرفان قادر ئه‌ندامی ناوچه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێریان كرد‌و، پیرۆزبایان له به‌رێز كاك سید كمال به‌رێوه‌به‌ری نوێی ئه‌وقافی هه‌ولێر كرد، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر هیوایان خواست له كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت بۆ خزمه‌ت گه‌یاند به فه‌رمانبه‌ران، له لایه‌ن خۆشیه‌وه كاك سه‌ید كه‌مال خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانه‌یان. |