شێخی ئه‌زهه‌ر: با ره‌مه‌زان بكه‌ینه‌ مانگی نه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كان

دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر له‌ وته‌یه‌كیدا داوا له‌ موسڵمانان ده‌كات رێز له‌ ره‌مه‌زان بگرن‌و بیكه‌ن به‌ مانگی ته‌بایی‌و لادانی ناكۆكی.

رۆژی شه‌ممه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز شێخی ئه‌زهه‌ر له‌ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك كه‌ ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهانی كردووه‌، هاتووه‌: ره‌مه‌زان مانگی قوڕئان‌و مانگی شه‌ڕی به‌دره‌ كه‌ موسڵمان لێیه‌وه‌ فێری یه‌كگرتوویی‌و ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی ده‌بن، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م مانگه‌ بكه‌ن به‌ مانگی ته‌بایی‌و وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان.

هه‌روه‌ها له‌ پیرۆزبایینامه‌كه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ردا هاتووه‌: هاوكاری‌و كۆمه‌ك كردنی یه‌كتر له‌ وانه‌و سیما جوانه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانه‌، بۆیه‌ داواكارم بتوانین هیچ نه‌بێ‌ له‌م مانگه‌ ده‌ستی یارمه‌تی‌و كۆمه‌ك بۆ یه‌كتر درێژ بكه‌ین، به‌ تایبه‌تیش لێقه‌وماوانی كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان‌و ئه‌وانه‌یش كه‌ به‌هۆی گه‌مارۆی ئابووریه‌وه‌ تووشی كه‌می خۆراك‌و داوو ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌.