سمینارەك لەژێر ناونیشانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەت لە روانگەی ئیسلامەوە

حاجی جابر – راگەیاندنی ئەوقافی ئاكرێ‌

رۆژی چارشەممە رێكەوتی 28/11/2012 وە لە دەمژمێر دەی بەیانی سمێنارەك لە ژێر ناونیشانی توندوتیژی دژ بەئافرەت لە روانگەی ئیسلامەوە هاتووە گیران لە هولی دیوانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكرێ‌ لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكرێ‌ بەهەماهەنگی لەگەل لقی ئاكری ئێكەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەفتا مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەكە.

بەچەند ئایەتیكی قورئانی پیرۆز سمینارەكە دەسپێكرا وە پاشان ووتەی لقی ئاكرێ‌ ئیكەتی زانایان لە لایەن بەرێز (مەلا عبدالله احمد محمد الامام) بەرپرسی لق لەسەر ئەم بابەتە هاتووە رۆنكردنەوە وە هەر لەسەر ئەم تەوەرە بەرێز (جوهر حدی ناوخوش) بەرێوەبەری ئەوقافی ئاكرێ‌ ووتەیەكی پێكەش كرد.

وە شایانی ئاماژە پێكردنە كە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكرێ‌ ولقی ئاكرێ‌ ئیكەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەل بەرێوەبەرایەتی توندو تیژی ئاكرێ‌ كە چەندین سمینار هاتوونە گیران لە شوێنی جیا جیا.