سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه 21ى ئه‌و مانگه هیچ كاره‌ساتێكی سروشتی رووبدات و گوتى بابه‌ته‌كه‌ی ماڵپه‌ری ناسای ئه‌مریكی به هه‌ڵه وه‌رگێردراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاره‌ساتێك روونادات، كه شایه‌نی ترس و شڵه‌ژانی هاووڵاتیان بێت. ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسانی كوردستان، به (رووداو)ى رایگه‌یاند "له 21 ئه‌و مانگه هیچ روونادات". سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه ده‌ڵێت دونیا بۆ ماوه‌یه‌ك تاریك ده‌بێت. ئه‌ژى گوتى "ئه‌و ده‌نگۆیه به‌هۆى بابه‌تێكى ده‌زگاى ناساى ئه‌مریكى بڵابووه‌ته‌وه، كه به هه‌ڵه وه‌رگێڕدراوه و جگه له پروپاگه‌نده هیچی دیكه نییه"." چه‌تۆ له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكردوه. كه‌س نازانێ به‌یانی چ كاره‌ساتێكی سروشتی رووده‌دات كه‌سیش ناتوانی پێشبینی بكات، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وان ده‌ڵێن 21 ئه‌م مانگه كاته‌كه‌شیان دیاریكردووه، له‌كاتێكدا تاوه‌كو ئێستا له‌باشترین ده‌زگای زانستی و لێكۆڵینه‌وه نه‌یانتوانیوه باسی كاتى روودانى یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی بچو‌وكیش بكه‌ن "به‌ڵام ده‌توانین بلێین كه‌ی خۆرگیران روو ده‌دات. هه‌ندێك شت هه‌یه ناتوانی له ئێستاوه كاتی بۆ دانێین، له ساڵی هه‌شتاكانیش باسی ئه‌م جۆره دیاردانه كراوه دواتر هیچ رووی نه‌داوه". |