ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 12/12/2012 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به ها‌وڕێیه‌تی هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی و مامۆستا نجم ا‌لدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان كرد. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا سه‌ردانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانیان كرد و، له‌لایه‌ن لێپرسرا‌وی لق مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی و كارگێڕانی لقه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا‌و، له دانیشتنێكی یه‌ك كاتژمێری‌دا چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به زانایانی سنوره‌كه و نا‌وچه‌كان و چالاكیه‌كانی لقی چه‌مچه‌ماڵه‌وه تا‌وتوێ كرا‌و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی زۆری كرد له لقی چه‌مچه‌ماڵ و هیوای هه‌وڵ و لێبڕانی زیاتری بۆ خواستن . د‌واتر شانده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایان به یا‌وه‌ری زانایانی لق سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان (مامۆستا مه‌لا مسته‌فا) و به‌ڕێز قائمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ (مامۆستا تارق رشید) یان كرد و له هه‌رد‌و دانیشتنه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له ڕێزگرتنی زانایانی ئایینی و دابین كردنی پێویستی یه‌كان له ده‌رماڵه و زه‌وی و هه‌ر مافێكی تری زانایان و باس له هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی زانایانی ئایینی كوردستان كرا‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی زانایان به‌رز نرخێندرا . د‌واتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له مه‌راسیمی كۆتایی هێنان به خولێكی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتدا كه لقی چه‌مچه‌ماڵ بۆ (20) زانای ئایینی كردبۆ‌وه وتارێكی زۆر به‌پێزی پێشكه‌ش كرد و سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی بڕ‌وانامه‌كانی كرد و به‌ڵێنی دا به ئاماده‌بوان كه یه‌كێتی زانایان به‌رنامه‌ی چڕ و تۆكمه‌ی ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی زانایانی به‌ڕێز و هه‌رگیز درێغی ناكات له هه‌ڵوێستی كوردانه و موسڵمانانه‌ی خۆی و هه‌وڵی زیاتر ده‌دات بۆ یه‌كخستنی سه‌رجه‌م زانایانی كوردستان و ئا‌وێته بو‌ون و په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆڕبه‌ند و كۆمه‌ڵه‌كانی جیهانی ئیسلامی كه كار ده‌كه‌ن له بواری فه‌توا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی . |