لقی سۆران سەردانی هەردوو مامۆستای ئاینی مەلاخدر خەلیفانی ومەوەلی دری دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

دوای گەرانەوەیان لە ولاتی میسرو بەژداربونیان لەخولێكی یەك مانگەی زانكۆی ئەزهەر ،شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی مەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق ویاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران مەلاوەیسی مەلا سەعید و،چەندكارگێرێكی لق بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەیان سەردانی هەردوو بەرێزان مامۆستامەلاخدر خەلیفانی ومامۆستا مەلاوەلی دری كارگێرانی لق كرد، لەوسەردانەدا گەشتەكەیان وبەژداربونیان لەوخولە بەتێرو تەسەلی باس كراوسوپاسی یەكێتی زانایانیان كرد كەدەرفەتی بەژداربونی بۆرەخساندون وسوپاسی سەردانی شاندەكەیانكرد،