تێكڕای موسڵمانان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، زۆرترین كاری چاكه‌و خێر ئه‌نجام بده‌ن‌و كه‌مترین گوناه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م كاره جوانتر‌و خێره‌كه‌یشی زیاتر ده‌بێت، گه‌ر هاتوو منداڵه‌كانیشمان له‌سه‌ر ئه‌م ئاكار‌و مانا باڵایانه ئاشنا بكرێن.
دكتۆره ئیلهام عبدالعزیز كه مامۆستای زانستی ده‌روونی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای منداڵانه له زانكۆی (عه‌ین شه‌مس) له میسڕ، به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ندێك ئامۆژگاری ئاراسته‌ی دایكان‌و باوكان كردووه، كه تێیدا هاتووه:
بۆ هاندان‌و فێركردنی منداڵان له‌سه‌ر كاری چاكه‌و خێر به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان پێویسته كه گه‌وره‌كانیان ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاو بكه‌ن:
1- پێشه‌نگی: پێویسته دایكان‌و باوكان پێشه‌نگ بن له كاری چاكه‌و خێر، چونكه منداڵان زۆر حه‌زده‌كه‌ن لاسایی گه‌وره‌كان بكه‌نه‌وه.
2- وانه‌ی كرداره‌كی: دایكان‌و باوكان ده‌بێ به كرداره‌كی كار‌و ئامۆژگاریه‌كان دووپات بكه‌نه‌وه، بۆ نمونه كاتێك باسی چوونه مزگه‌وت‌و خێری جه‌ماعه‌تیان بۆ ده‌كرێ له‌گه‌ڵا خۆیان بیانبه‌ن بۆ مزگه‌وت.
3- له خۆته‌وه ده‌ست پێبكه: زۆر پێویسته منداڵه‌كه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت‌و ره‌فتار‌و گفتارله تۆوه ببینێ‌و هه‌ست بكات كه رۆژوو چه‌ند كاریگه‌ری به‌سه‌رته‌وه هه‌یه.
4- یاری‌و چیڕۆكی سوودبه‌خش: منداڵه‌كه‌ت له یاریكردن بێبه‌ش مه‌كه، به‌ڵكو بتوانه به‌هۆی یاریكردنه‌وه كه‌مه‌ندكێشی بكه‌ی بۆ كار‌و ڕه‌وشتی چاك، بۆ نمونه: وای لێبكه كه یاری له‌گه‌ڵا بێباوك‌و هه‌ژاراندا بكات، هه‌روه‌ها له چیڕۆك‌و به‌سه‌رهاتیش بێبه‌شی مه‌كه، چونكه منداڵا چێژێكی تایبه‌تی لێ وه‌رده‌گرێ به‌تایبه‌تیش به‌سه‌رهات‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر-دروودی خوای له‌سه‌ربێت- و یاوه‌رانی.
5- نا بۆ توند‌و تیژی: تا ده‌توانی هه‌وڵ بده خۆت دوور بگریت له توند‌و تیژی‌و به زۆر كاری چاكه پێكردن، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌وه هێزی خۆشه‌ویستی به‌كاربێنه، بێگومان ئه‌مه‌یش دوای تێكگه‌یشتن‌و لێك حاڵی بوون ده‌بێ.
6- تابلۆی پاداشت: هه‌وڵا بده له مانگی ره‌مه‌زان پێشبڕكێیه‌ك له نێوان منداڵه‌كانت سازبكه‌ی و تابلۆیێكش له شوێنێكی به‌رزی ناو ماڵا هه‌ڵبواسی، رۆژانه ناوی ئه‌و منداڵه‌ت تێیدا بنووسی، كه زۆرترین‌و چاكترین كاری ئه‌نجامداوه.
7- كۆمه‌ككردنی هه‌ژاران: هه‌وڵبده بۆهه‌ر یه‌كێك له منداڵه‌كانت قوتویه‌ك دابین بكه‌ی بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی كه به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زان پێیان ده‌درێ، تا دواتر هه‌ریه‌كه‌یان بیده‌ن به هه‌ژارێك‌و ئه‌وه‌ی زۆرتر پاره بدات، خه‌ڵاتی بكه یان گه‌شتێكی پێبكه.
|