ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی سەر لە بەیانی 11/ 12 / 2012 مامۆستا مەلا رەئوف عمر علی بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی مامۆستا مەلا حەمەدأمین كریم مستەفا یان كرد، بە مەبەستی پرسیار كردن لە بارەی تەندروستی مامۆستای بەرێز بەهۆی نەخۆشییەوە. مامۆستا مەلا حەمەدأمین كریم مستەفا ماوەیەكە بە هۆی نەخۆشی پەكی كەوتووە، زۆر بەگەرمیەوە لە لایەن مامۆستاو، خانەوادە بەرێزەكەی پێشوازیان لێكراو، بەم سەردانەو، بەسەركردنەوەیە زۆر خۆشحال بوون . بەرێز مامۆستا مەلا رۆوف عمر علی بە ناوی خۆیو، شاندی یاوەریو، بە ناوی لقی هەولێری یەكێتی زانایانو، سەرجەم مامۆستایانی سنوری ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایان ، هیوای چاكبوونەوەو تەمەن درێژی بۆ مامۆستای خۆشەویست خواست بۆ زیاتر خزمەتكردنی ووڵاتەكەمان . پاشان بەرێز مامۆستا مەلا رۆوف عمر علی بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایان لەلایەن خۆیەوە دیاریێكی پێشكەش بە مامۆستای بەرێز كرد . |