ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/12/2012 بە مەبەستی رێزلێنان‌و لەبەرچاوگرتنی دەوری زانایانی بەژداربوونی خولی رۆشنبیری زانكۆی ئەزهەر لە مەراسیمێكدا یەكێتی زانایان خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە سەرجەم ئەو مامۆستا بەرێزانەی بۆ ماوەی یەك مانگ بەژدار بوونە لە خولی پێشكەوتووی رۆشنبیری زانكۆی ئەزهەری شەریف. بە ئامادەبوونی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و به‌ڕێزان حسن سوره جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، شێخ قاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێرو، جێگری قونسوڵی میسڕی له هه‌ولێرو بە بەژداری ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و ژمارەیەك مامۆستای ئایینی لەبارەگای مەكتەبی تەنفیزی مەراسیمێكی شایسته بەڕێوەچوو. سەرەتای مەراسیمە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان وتەیەكی پێشكەش كرد‌و تیشكی خستە سەر گرنگی كردنەوەی ئەو جۆرە خولانە بۆ بەرەو پێش بردنی ئەزمونی مامۆستایانی ئایینی بە گشتی‌و وتاربێژان بەتایبەتی،هەروەها گوتیشی: خولی لەو شێوە لە هەموو روێكەوە كاریگەری ئیجابی خۆی هەیە‌و چەندەش پەرە بە لایەنی رۆشنبیری بدرێت هەر كەمە، لەبەر ئەوەی قۆناغەكە وا دەخوازێ وتاربێژانمان هۆشیارانە‌و بە حیكمەتەو ئەركەكانیان ئەدا بكەن. لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی یەكێتی زانایان گوتی: لێرەوە سوپاسی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ ئەو پشتیوانی‌و هاوكاریەی پێشكەشی كرد، هەروەها سوپاسی زانكۆی ئەزهەریش دەكەین كە پێشوازیەكی گەرمیان هەبوو بەرامبەر زانایانی كوردەوە. پاشان بەرێز حسن سوره جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشه‌كه‌شكردو، تیایدا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی به‌رز نرخاند‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی خولی هاوشێوه كرده‌وه، دواتر مامۆستا مەلا عبدالله ی پردێ بەناوی بەژداربوانی خولەوە وتاری پێشكەش كرد‌و، سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان‌و حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و، پیرۆزبایی له هه‌موو به‌شداربووان كرد. دواتر لە لایەن هەر یەكە لە جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان‌و سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئەوقافی هه‌ولێرو مامۆستا شیَخ عبدالباسیت بالیسانی‌و به‌رپرسی لقی هه‌ولێرو سلێمانی یه‌كێتی زانایانه‌وه خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی بەژداربووی خولەكە‌و مەراسیمەكە بەكۆتا هات. |