ناوچەی سەفین یەكێتی زانایان بەشداری چەند ئاشتەوایك دەكات .

 ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

ماموستا ملا خالد اسماعیل ئەندامی ناوچەی سەفینی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان  لە بەرواری 11/12/2011 بەشداری كرد لە ئاشتەوای نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی هەرشەم كە كێشەكەیان لە سەر زەوی‌و زار بوو، شایەنی باسە دوای هەوڵ‌و، ماندو بونێكی زۆر‌و، دڵسۆزانە، توانرا خێر‌و خۆشی‌و، تەبایی‌و ئارامی بگەرێتەوە نێوان هەردوو بنەماڵە‌و، كێشەكەیان بە كۆتا بەهێندرێت .

شایەنی باسە لە بەرواری 13/12/2012 مەلا خالد اسماعیل ئەندامی ناوچەی سەفین یەكێتی زانایان لە ئۆردوگای مەلائۆمەر بەشداری كرد لە بە كۆتا هێنانی كێشەی دوو كەس لەسەر پارەو قەرداری پاش روودانی چەندین كێشە لە بەینیان‌و ‌و روودانی شكایە لە نێوانیاندا بەڵام پاش ماندوو بونێكی زۆر تواندرا كێشەكەیا بە كۆتا بەهێندرێت .