لقی سۆران سالیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزدەكات

راگەیاندنی قی سۆران

بەمەبەستی ئاراستەكردنی پیرۆبای بەبۆنەی 27مین سالیادی دامەزراندنیەوە ،شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان سەردانی لقی سۆرانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كردولەلایەن هاورێ ئاكۆ ئاكۆی بەرپرسی لق وكارگێرانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا 

ئەمەو لەمیانەی سەردانەكەدا وێرای گەیاندنی پیرۆزبای بۆبەرێزیان ، جەخت لەهەماهەنگی وپێكەوەكاركردن لەپێناو سەرخستنی ئەزمونی كوردستان كرایەوەو، رۆلی لایەنە سیاسیەكان لەبەرگری كردن لەماف وداخوازیەكانی گەلی كورد بەرزنرخێنرا،هەروەك رۆلی بەرچاوی زانایانیش لەپاراستنی ئەمن وئارامی وپێشەنگ بونیان لەبەرگری كردنی ماف وداخوازیە رەواكانی گەلەكەیان بەبایەخەوە گفتوگۆی لەسەركرا،

شایەنی باسە شاندی لقی سۆران لەبەرێزان مامۆستامەلاخدر خەلیفانی و،مامۆستامەلا رەسول گەزنەی و،یاوەری بەرێزمەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران پێكهاتبوو .