سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا سادق ده‌كات

به‌ناوی خوای گوره‌‌و میهره‌بان

خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د سادق گرتكی

سڵاوێكی گه‌رم

هه‌واڵی كۆچی دوایی زانا‌و كه‌سایه‌تی ئایینی (مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د سادق) مان پێگه‌ییشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌‌و هاوخه‌می خۆمان پێشكه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ شه‌ره‌فمه‌نده‌كه‌تان ده‌كه‌ین‌و، سه‌بووری‌و دڵنه‌واییتان له‌ خوای مه‌زن به‌ ئاوات ده‌خوازین.

به‌ڕاستی له‌ ده‌ستدانی ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێچكه‌ی باپیره‌ گه‌وره‌ی خۆی زانای به‌ناوبانگی كوردی موسڵمان (ئیبن ئاده‌می باله‌كی) رۆییشتبوو، كه‌له‌نێكی گه‌وره‌یه‌‌و جێ‌ په‌نجه‌ی به‌سه‌ر رێنوێنی ئاییینیه‌وه‌ دیاره‌.

به‌ هیواین ئه‌وه‌ دوایین كۆست‌و ناسۆری بێ‌.

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
هه‌ولێر
15/8/2010