دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 13/12/2012 و به به‌شداری جه‌ماوه‌رێكی زۆر له كه‌س و كاری ئه‌نفالكراو و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌یی و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاری عێراقی و كوردستانی‌و، نوێنه‌رانی كونسۆڵانی وڵاتان له كوردستان و شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان مه‌ڕاسیمێك بۆ به‌خاكسپاردنی روفاتی 158 ئه‌نفالكراوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه خوێنرایه‌وه‌و هه‌روه‌كو وتاری سوپاسگوزاری گه‌ل و په‌رله‌مانی سوید‌و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت خوێنرایه‌وه، پاشان له‌لایه‌ن زانایانی ئاینی یه‌وه نوێژی جه‌نازه له‌سه‌ر روفاتی قوربانیه‌كان ئه‌نجامدراو پاش دانانی تاجه گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فاداری له‌سه‌ر روفاتی پیرۆزیان كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات . شایانی باسه شاندی لق پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێری لق‌و مامۆستا مه‌لا كریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌تواو مامۆستا مه‌لا مسته‌فا حوسه‌ین ئه‌ندامی لێژنه‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایان و چه‌ند پێشنوێژ‌و وتارخوێنێك . |