رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 13/12/2012 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان له‌میانه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مان‌و رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان و راگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ئه‌قاف،كه تیایدا زنجیره به‌رنامه‌یه‌ك داندرابوو ده‌رباره‌ی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی توندوتیژی له نێو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و به‌تایبه‌تیش كارا كردنی رۆلی زانا و پێشنویژه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كانی شیخان و چمچمال و به‌رده‌ره‌ش و سیمێل و هه‌ندی شوینی تر. ئه‌مه‌و بابه‌تی موحازه‌ره‌كه له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر پێشكه‌ش به زیاتر له 35مامۆستای ئایینی كرا‌و ته‌ركیز كرایه سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی زانایانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام به‌پرس و راو دانیشتن و له وتار و په‌یام و گوتاریان دا پیرۆزی مرۆڤ و گه‌وره‌یی مرۆڤ باس بكرێت و، گرنگی به لایه‌نی رێزلێنانی مرۆڤه‌كان بدرێت له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگارو، كه هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نێوان پیاو ئافره‌ت و مندال كه كچ بیت یا كور، چه‌ندین بابه‌تی تری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ست.
|