راگه‌یاندن له به‌رواری 13/12/2012 به ئاماده‌بوونی لێپرسراوی لق مامۆستا مه‌لا احمدی خانه‌قاو به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمد بێگه‌ڵاسی كارگێڕی لق و چه‌ند مامۆستایه‌كی تر، پێشوازی كرا له به‌ڕێوه‌به‌رو كارگێڕی سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری قه‌ڵادزێ كه به مه‌به‌ستی سه‌ردان و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه سه‌ردانی لقه‌كه‌مانیان كرد. ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له كۆمه‌ڵێك بواری هاوبه‌ش له‌نێوان زانایانمان و سه‌نته‌ر كرا، بۆ زیاتر ڕۆشنبیركردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دواتر باس له ( ته‌ڵاق و زیادبونی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق ) كرا‌و، به‌ڕێزیان داوایانكرد كه سیمینارێك سازبكرێت بۆ قسه له‌سه‌ركردن و توێژینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌و مامۆستایه‌كی ئاینی و دادوه‌رێك ده‌ستنیشان بكرێن و له‌سه‌ری بدوێن. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز به‌رپرسی لق به‌خۆشحالیه‌وه ئاماده‌باشی ڕاگه‌یاندو، سوپاسی سه‌ردانی به‌رێزیانی كرد . |