بە ئومێدی چاكبوونەوە بۆ سەرۆك مام جەلال

ماوەی چەند رۆژێكە بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق تووشی نەخۆشی بووە، ئەوەش هەموومانی دڵتەنگ‌و نیگەران كردووە، بەتایبەتی هەموو لایەك رۆڵی ئەرێنی مام جەلال لەم قۆناغەی ئێستای كوردستان‌و عێراق دەزانێت، بۆیە لە یەكێتی زانایانەوە ئومێدەوارین شیفای بۆ بێت‌و، لە خوای گەورە داواكارین شیفای بدات‌و، بە ساغ‌و سەلامەتی بگەڕێتەوە كوردستان.