راگه‌یاندنی لقی سۆران به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی 6ی سۆرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شاندێكی باڵای لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وكارگێرو ئه‌ندامان وبه‌رپرسی ناوچه‌كانی سۆران ودیانای یه‌كێتی زانایان، هه‌روه‌ها یاوه‌ری به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ند به‌رێز سیروان كوێخا نجم وكارگێرو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران. ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی بۆ به‌رێزیان، رۆلی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌باشی له‌هه‌مبه‌ر پرسه ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌باره‌وه كرا‌و، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌قوڵكردنه‌وه‌ی برایه‌تی وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌سیاسیه‌كانی كوردستان كرده‌وه له‌پێناو به‌رگریكردن له‌ده‌ستكه‌وت ومافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان. هه‌روه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندیش سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كرد‌و، هیوای خواست به‌یه‌كه‌وه هاوكاربن بۆزیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وهیواخوازبوون ئه‌وجۆره به‌سه‌ركردنه‌وانه هه‌میشه به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌نێوانیاندا. |