دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : له درێژه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 11/12/2012 به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و پشتگیری كردنیان، شاندێكی ناوچه‌ی ناوبراو به یاوه‌ری تێبینه‌رایه‌تی وه‌قفی خانه‌قین سه‌ردانی خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی ئاینی هیدایه‌ی ئیسلامی كچانیان كرد له قه‌زاكه و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنگه‌كه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران. شایانی باسه: له‌و سه‌ردانه‌دا پشتگیری پشتیوانی زانایان و ئه‌وقافیان بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و له كێشه‌و كه‌م و كورتی و پێداویستی یه‌كانیان كۆڵینه‌وه، دواتر دیاری ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابیانی خوێندنگه‌كه‌دا دابه‌شكرا . دواتر‌و له به‌رواری 13/12/2012 شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی 12 ی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێركۆ میروه‌یس و ئه‌ندامیه‌تی چه‌ند كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێك ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران. ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، هه‌ڤاڵ شێركۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه ندی یه‌كێتی له وته‌یه‌كدا رۆڵی زانایانی ئاینی بهرزنرخاندو، پشتگیری و پشتیوانی خۆی و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی بۆ دووپاتكردنه‌وه. دواتریش مامۆستا شێخ نجم هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان سوپاسی به‌رپرس و ستافی مه‌ڵبه‌ندی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان و گرنگیدان و بایه‌خیان به زانایانی ئاینی و هیوای خواست په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندیه‌كانیان بدرێت له پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به هه‌موو چین و توێژه‌كانی سنوره‌كه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن. شایانی باسه هه‌ر هه‌مان رۆژ و وه‌كو هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لق ئاگاداری ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌ی كرده‌وه به‌وه‌ی له كاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌نگی قورئان به‌رزبكرێته‌وه بۆ رۆحی پاكی 158 روفاتی ئه‌نفالكراو . له لایه‌كی تره‌وه، له‌به‌رواری 14/12/2012 شاندێكی ناوچه ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیان سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی خانه‌قینیان كرد‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی یانه‌كه‌وه پێشوازی كران و" له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رپرسی ناوچه باسی له گرنگیدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرد ده‌رباره‌ی وه‌رزش و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان و له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی یانه‌كه سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی زانایانیان كرد. |