رۆژی سێشه‌ممه 18/12/2012 كاتژمێر (9) ی سه‌رله به‌یانی، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی به‌رێز نامۆستا مه‌لا خیرالله مه‌لا حه‌سه‌ن كاسكه‌یی له كۆلێژی خوێندنی باڵای زانكۆی ئوم ده‌رمانی ئیسلامی له ولاتی سودان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مه‌و ماسته‌رنامه‌كه له ژێر ناونیشانی (المسجد وأثره الدعوی فی كوردستان العراق- دراسة دعویة تحلیلیة) بوو، كه لێژنه‌ی تویژینه‌وه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: دكتۆر محمد مضوی سلیمان سه‌رپه‌رشتیارو سه‌رۆكی لێژنه‌و، پڕۆفیسۆر محمد سید الشریف وه‌ك موناقیشی ده‌ره‌كی‌و، دكتۆر محمد ئا‌دم عیسی وه‌ك موناقیش ناوه‌وه. شایه‌نی باسه: دوای گفتوگویه‌كی دوو كاتژمێری ماسته‌رنامه‌كه به پله‌ی (نایاب) په‌سه‌ند كرا. به‌م بۆنه‌یه‌وه له راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین‌و هیواخوازین به‌رده‌وام بن له كاروانی خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. |