شاندێكی باڵای لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ دادوه‌رانی دادگای رانیه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

راگه‌یاندنی لق

له‌ به‌رواری (20/12/2012) شاندێكی باڵای لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان به‌رپرسی لق و سه‌رپه‌رشتیاری لێژنه‌ی فه‌توا، له‌سه‌ر داوای دادگای ڕانیه‌ سه‌ردانی دادگای ناوبراویان كردو، له‌لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، كه‌ تیایدا باس له‌ ماده‌ی (10) و بڕگه‌ی (5) ی یاسای هه‌مواركراو كرا، كه‌ باس له‌ ماره‌كردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ده‌كات، له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی لق به‌ڵَێنی هاوكاری دا.