لقی هه‌ولێر... مه‌راسیمێك بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د مه‌لا سادق ساز ده‌كات

رۆژی (16/ 8/ 2010) له‌ سێیه‌م رۆژی پرسه‌ی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د مه‌لا سادق، لقی هه‌ولێر مه‌راسیمَكی به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ساز كرد.



به‌سه‌ر په‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، مه‌راسیمی ڕێز لێنان و وه‌فاداری له‌ به‌كۆتایی هێنانی پرسه‌ی زانای ئاینی خوالێ خۆش بوو مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا صادق گرتكی به‌رێوه‌ چوو له‌ مزگه‌وتی حاجی ئیبراهیم گه‌ردی له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسی و حوكومیه‌كان و ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی شاری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری .


شایه‌نی باسه‌ سه‌ره‌تا مامۆستا شیخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دوا به‌دوای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بوان تیشكی خسته‌ سه‌ر ده‌وری زانایان به‌گشتی و ئه‌و خزمه‌ت و ماندوبونه‌ی مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د مه‌لا صادق گرتكی به‌درێژایی ته‌مه‌نی پێشكه‌شی كرد به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و پێگه‌یاندنی چه‌ندین زانای ئاینی دیار له‌ كوردستان و سه‌رانسه‌ری ئیراق ، پاشان ووته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتگی كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی مامۆستای خوالێشبوو له‌ خزمه‌تی بێوچانی له‌ پێناو گه‌یاندنی زانست و زانیاری به‌ ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان پاشان ووتاری بنه‌ماڵه‌ خوێنرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن كوڕی به‌ڕێزیان مه‌لا زرار تیایدا سوپاسی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌ك كرد كه‌ به‌شداری به‌خاك سپاردن و پرسه‌ی خوالێخۆشبوو بوون و ده‌ست خۆشیشی له‌ لقی هه‌ولێری زانایان كرد كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای به‌خاك سپاردن و به‌ ڕێوه‌ چوونی پرسه‌و تا سازكردنی ئه‌م مه‌راسیمه‌ له‌ گه‌ڵیان ئاماده‌و ماندوبون .

راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر