دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 20/12/2012 و به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حزبی و ئیداری و رێكخراوه‌یی و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیران و (سه‌نته‌ری گه‌رمیان بۆ راپرسی ) كه سه‌نته‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه مه‌راسیمێكی شایسته‌ی بۆ ڕێزلێنان له كه‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده هه‌ڤال محمدی حاجی محمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رێكخست. ئه‌مه‌و له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان وه‌كو نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد، سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه ئامانجی مه‌راسیمه‌كه‌ی خسته روو كه له ده‌رئه‌نجامی راپرسیه‌كی سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه به‌رێز محمدی حاجی محمود وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی ده‌ستنیشان كراوه و بۆیه ئه‌وانیش ئه‌مرۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، و دواتریش چه‌ند ووتارو برگه‌یه‌ك پێشكه‌ش كران و چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ش پێشكه‌ش به‌سه‌ركرده‌ی نابراو كرا. شایانی باسه هه‌رله مه‌راسیمه‌كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌نزیكه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی زانایانی ئاینی گه‌یانده به‌رێز محمدی حاجی محمود. |