لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری كۆرێكی هاوبەش دەكات

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

سەر لە ئێوارەی 20/12/2012 مامۆستا مەلا جەلال رەزانی كارگێری لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەنوێنەرایەتی لقی هەولێری یەكێتی زانایان، ئامادەی ئێوارە كۆرێكی هاوبەش بوو، كە لەلایەن سەنتەری ڕۆشەنبیری پیرزین، بە هاوكاری رێكخراوی پی دی ئەی  بایخدان بەبواری كۆمەلایەتی رێكخرابوو، لە كۆمەلگای پیرزین لە ژێر ناونیشانی [ بەرەو كۆمەڵگایەكی ڕۆشەنبیر پێ گەیاندن داهێنان پێشكەوتن ].

لە كۆرەكەدا مامۆستا مەلا جەلال رەزانی باسی لە گرنگیدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرد بۆ خۆ پێگەیاندن خۆ رۆشنبیر كردن، بۆ داهینانی نوێ‌و، بەرەوپێش وەجوونی كۆمەڵگا.